بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جۆزێف عەون، سەرۆك كۆماری لوبنان، جەختیان لە پێویستی هەماهەنگییەكی نزیك و بۆ ئەوەی زلهێزەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی سەروەری لوبنان و بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی خەڵكی مەدەنی بێتاوان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕۆژی یەكشەممە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆك كۆماری لوبنان، دوایین پێشهاتەكانی لوبنانی تاوتوێ كردووە.
بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە سەرۆك وەزیران ئەو هێرشانەی كە لوبنان لە لایەن هێزە داگیركەرەكانی زایۆنیستییەوە بەركەوتووە"شەرمەزار كرد و جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق، چ حكومەت و چ خەڵك، لە پاڵپشتیكردنی گەلی برای لوبنان و وەستانەوە لەگەڵیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دەستدرێژییە ئاشكرایە كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە : لەپەیوەندییەكەدا جەختكردنەوەیەكی هاوبەشی لەخۆگرتبوو لەسەر پێویستی هەماهەنگییەكی نزیك و بۆ ئەوەی زلهێزەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و نەتەوە یەكگرتووەكان بەرپرسیارێتی خۆیان بگرنە ئەستۆ سەبارەت بە پێشێلكردنی سەروەری لوبنان و بەئامانجكردنی ڕاستەوخۆی هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان.
لای خۆیەوە سەرۆكی لوبنان پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستەكانی حكومەتی عێراق و هەوڵەكانی و پاڵپشتی بەردەوامی بۆ گەلی لوبنان دەربڕی، ئەمەش قووڵایی پەیوەندیی برایەتی نێوان هەردوو وڵاتی برا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكاندا پشتڕاست دەكاتەوە.

