بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەكشەممە حكومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند كە بەشداری لە گەمارۆدانی گەرووی هورمز ناكات.

بەیاننامەیەكی حكومەتی بەریتانیا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە و تیایدا هاتووە : بەریتانیا بەشداری لە گەمارۆدانی گەرووی هورمز ناكات.

ئەمەش دوای ئەوە هات كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە وڵاتانی كەنداوی عەرەبی بچنە پاڵ ئەو گەمارۆیەی كە واشنتۆن لە گەرووی هورمز بەسەر ئێراندا سەپاندووە.

لە وەڵامی پرسیارێكدا كە ئایا چاوەڕوانی هاوكاری لە هاوپەیمانەكانی دەكات لە گەمارۆكەدا، ترەمپ وتی : دەوڵەتانی كەنداو زۆر نزیكترن (لە ئێران)، بۆیە ڕەنگە پێویست بێت،بەڵام دەزانن، دەتوانن لە پەراوێزیشدا بمێننەوە.

پێشتر ترامپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ڕاستی سۆشیالەوە ڕایگەیاندبوو كە هێزی دەریایی ئەمریكا "دەستبەجێ دەست بە گەمارۆی هەموو ئەو كەشتییانە دەكات كە هەوڵی چوونە ژوورەوە یان دەرچوونیان لە گەرووی هورمز دەدەن، ئەمەش دوای داڕمانی دانوستانەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لە ئیسلام ئاباد.

ترامپ سیاسەتی گەمارۆدانی بە هەموو یان هیچ وەسف كرد، بەڵێنیدا هەر ئێرانییەك تەقە لە هێزەكانی ئەمریكا یان كەشتییە مەدەنییەكان بكات بە دۆزەخەوە دەفڕێت،هەروەها فەرمانی بە هێزی دەریایی ئەمریكا كرد كە هەر كەشتییەك لە ئاوە نێودەوڵەتییەكان كە پارەی نایاسایی بداتە ئێران بۆ ئەوەی بە سەلامەتی تێپەڕێت، ڕێگری لێبكات،ئەم پێشهاتانە دوای ئەوە دێت كە 21 كاتژمێر دانوستانەكان نەگەیشتنە ڕێككەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران، خاڵێك كە ترامپ بە گرنگترین خاڵ تا ئێستا وەسفی كرد.