بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عێراق.
لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و باڵیۆزخانەكە دەڵێت : نێردەی ئەمەریكا لە عێراق گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی و دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك كۆماری عێراق.
ئاماژە بەوەشكراوە : ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی كاركردن لەگەڵ سەركردایەتی نوێی عێراق دەكەین بۆ هەنگاونان بەرەو ئایندەی سەروەری و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو عێراقییەكان، لە چوارچێوەی هاوبەشییەكی قازانجی هەردوولا لەگەڵ ئەمەریكا.

