بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و هادی عامری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی بەدر، جەختیان لە گرنگی پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی وەك پایەیەكی بنەڕەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و قەیرانەكانی ئێستا كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ هادی عامری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی بەدر كۆبووەوە،لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا، ڕۆڵی هێزە نیشتیمانییەكان لە دەستەبەركردنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی هاوپەیمانی كە توانای ئەوەی هەبێت، ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان، تەواوكردنی پرۆسەی چاكسازی، و پێشخستنی پێشكەوتنی ئابووری و گەشەپێدان لە سەرتاسەری وڵاتدا.

بەگوێرەی بەیاننامەكە لە كۆبوونەوەكەدا هەروەها باس لە گرنگی بەهێزكردنی یەكێتی نیشتمانی وەك پایەیەكی بنەڕەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و قەیرانەكانی ئێستا و پاراستنی سەقامگیری و سەروەری وڵات و بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عێراق بۆ پێشكەوتن و سەقامگیری زیاتر كراوە.