بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی خزمەتگوزاری شارستانی فیدراڵی پشتڕاستی كردەوە كە بڕیارەكانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە كەمكردنەوەی خەرجییەكان بە مانای ڕاگرتن یان هەڵوەشاندنەوەی تەرخانكردنی پۆستی كار بۆ ئەو كەسانە نییە كە یاساكانی دامەزراندن دەیانگرێتەوە،ئەنجومەن ئاماژەی بەوەدا كە پرۆسەی دامەزراندن لە ڕووی یاساییەوە بەردەوامە.
وتەبێژی فەرمی ئەنجومەن، فازڵ غەراوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بڕیارەكانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە كەمكردنەوەی خەرجییەكان بە مانای ڕاگرتن یان هەڵوەشاندنەوەی تەرخانكردنی پۆستی كار بۆ ئەو كەسانە نییە كە یاساكانی دامەزراندن دەیانگرێتەوە، بەتایبەتی دەرچووانی باڵا و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، بەڵكو لە چوارچێوەی ڕێكخستن و عەقڵانیكردنی خەرجییە گشتییەكاندا دێنە سەر هێڵ، لەگەڵ واقیعی دارایی دەوڵەتدا.
ڕوونیشیكردەوە : پرۆسەی دامەزراندن لەڕووی یاسایی و ڕێكارەوە هێشتا بەردەوامە. بەڵام لە ئێستادا كەوتۆتە ژێر كۆمەڵێك كۆنتڕۆڵ و مەرجی سەپێنراو بەهۆی سروشتی دۆخی داراییەوە، لە پێش هەموویانەوە نەبوونی بودجەی گشتی پەسەندكراو، ئەمەش ڕاستەوخۆ كاریگەری لەسەر بڵاوكردنەوەی فۆڕمی داواكاری دامەزراندن و كاتی دابەشكردنی پۆستی كار لەنێوان قەوارە حكومییەكاندا هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەن كاردەكات بۆ بەڕێوەبردنی ئەم مەلەفە بەپێی ئەولەویەتانەی بەباشی لەبەرچاو گیراون كە دادپەروەری و یەكسانی و شەفافیەت مسۆگەر دەكەن، ڕوونیشیكردەوە قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەماهەنگییەكی نزیك لە نێوان حكومەت و پەرلەمان هەیە بۆ كۆتاییهێنان بە خستنەڕووی تەرخانكردنی دارایی لە بودجەی ساڵی 2026 بەمەبەستی دەستپێكردنی جێبەجێكردنی مەرجەكانی دامەزراندن.
سەبارەت بەو ئامارە غەراوی ڕایگەیاندووە : ژمارەی داواكاران بۆ دامەزراندن بەپێی یاساكانی (67 و 59)ی ساڵی 2017، بە دەرچوانی پلە باڵا و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، گەیشتووەتە (47 هەزار). پۆلێنكردنی كارەكانیان هاوپێچ كراوە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ (كارتی ناسنامەی نیشتمانی)، دەستەی فیدراڵی بۆ وردبینی باڵا، دەستەی خانەنشینی، و ئاسایش، وەزارەتەكان).
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ژمارەیەی دوای پڕۆسەی پشتڕاستكردنەوە ماوەتەوە گەیشتە (43 هەزار) داواكار. كۆدی كاریان پێدراوە كە ڕێگەیان پێدەدات لەڕێگەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی دامەزراندنەوە داواكاری پێشكەش بكەن، ئەمەش ڕێگە خۆشدەكات بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی دامەزراندنیان كاتێك پۆستی كار و تەرخانكردنی دارایی بەردەست بوو.


