بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتیكردەوە كە دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا لە هەندێك خاڵدا گەیشتوونە لێكتێگەیشتن و بەڵام ناكۆكی لەسەر سێ پرس ماوەتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گواسترایەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : لە دانوستانەكاندا باسمان لە 10 خاڵی ئێرانی و خاڵەكانی لایەنی ئەمریكی كرد، ئاماژەی بەوەشكرد لەهەندێك خاڵ گەیشتینە لێكتێگەیشتن، بەڵام دیدگاكان لەسەر سێ پرس جیاواز بوون.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە : دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا بە بێ ڕێككەوتن كۆتایی هات بەهۆی ناكۆكی لەسەر سێ پرس، ڕوونیشی كردەوە كە دانوستانەكانمان لە كەشێكی بێمتمانەیی و گوماندا ئەنجامدا، بەڵام ڕێگای دیپلۆماسی بە كراوەیی ماوەتەوە و ئامرازێكی هەمیشەیی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانمانە.

ئاماژە بەوەشكراوە: پێشبینی ئەوەمان نەدەكرد لە یەك خولی دانوستانەكاندا بگەینە ڕێككەوتن، ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەلومەرجێكی ئاڵۆزدا باسمان لە پرسە ئاڵۆزەكان و دۆسیە نوێیەكانی وەك گەرووی هورمز و پرسە ناوچەییەكان كرد.