ئەمڕۆ شەممە سەید عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی لەسەرۆكی هەڵبژێردراوی نوێ نزار ئامێدی وەك سەرۆك كۆما دەكات.
دەقی پیرۆزبایی سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەیننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) گەیشتووە : بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سەرۆكایەتی كۆمار، پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی دەكەم و هیوای خۆم دەردەبڕم كە ماوەی سەرۆكایەتییەكەی بە ڕەچاوكردنی دەستوور و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی وڵات تایبەتمەند بێت.
هەروەها هیوادارم هەڵبژاردنەكەی ڕێگەخۆش بكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی سەرۆك وەزیران و تەواوكردنی سێ لقی حكومەت،بەمشێوەیە بەدەستكەوتنی نیشتمانی خوازراو و خزمەتیكردنی گەلی خۆشەویستمان لە باكوور بۆ باشوور.