بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە نزار ئامیدی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی پەرلەمان، بەمەبەستی سوێندخواردنی دەستوور بەرەو پەرلەمان بەڕێكەوت.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە : نزار ئامێدی سەرۆكی هەڵبژێردراوی عێراق بۆ سوێندخواردنی دەستوور بەرەو پەرلەمان ڕۆیشتووە.

ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیدا بۆ هەڵبژاردنی نزار محەمەد سەعید وەك سەرۆك كۆماری عێراق.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : ئەنجوومەنی نوێنەران بە 227 دەنگ دەنگیدا بە هەڵبژاردنی نزار محەمەد سەعید وەك سەرۆكی كۆماری عێراق.

ئاماژەی بەوەشكردووە : كاندیدی دووەم، پەرلەمانتار موسەننا ئەمین نادر، 15 دەنگی بەدەستهێناوە، ئاماژەی بەوەشكردووە : حەوت دەنگدان پووچەڵ بووە.