بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیكرد بە ژماردن و كۆكرنەوەی دەنگەكانی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار تەواو بووەئاماژەی بەوەشكردووە پرۆسەی ژماردنەوە و ڕیزبەندیكردن بۆ خولی دووەم دەستیپێكردووە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە خولی دووەمدا 249 ئەندام پەرلەمان دەنگیان داوە.


