بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا خولی دووەمی هەڵبژاردن بۆ سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : پەرلەمان بڕیاریداوە خولی دووەمی هەڵبژاردن بۆ سەرۆك كۆمار ئەنجامبدرێت.

لە میانی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان دووپاتی كردەوە : كە نزار ئامێدی كاندید 208 دەنگی بەدەستهێناوە، هاوكات كاندید موسەننا ئەمین 17 دەنگی بەدەستهێناوە، كاندید فوئاد حسێن 16 دەنگی بەدەستهێناوە، كاندید عەبدوڵڵا عەلیاوەی دوو دەنگی بەدەستهێناوە، 9 دەنگیش بەتاڵ هەبووە.

ئاماژەی بەوەشكرد : كێبڕكێ بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار لە قۆناغی دووەمدا لەنێوان كاندیدەكان نزار ئامێدی و موسەننا ئەمین دەبێت.