بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە بەها ئەعرەجی سەرۆكی كوتلەی پەرلەمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان دووپاتی كردەوە كە دانیشتنی ئەمڕۆی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار پەیوەندی بە دانانی سەرۆك وەزیرانەوە نییە.
ئەعرەجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : هەموو كوتلەكان ئامادەی دانیشتنەكەن، ئێمەش هیوامان بە ئامادەبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ خەریكە دەنگدان و ژماردنەوەی دەنگەكان تەواو دەكەین و بە دڵنیاییەوە خولی دووەم دەبێت، پێدەچێت تا خۆرئاوابوون سەرۆكێكمان هەبێت.
ووتیشی : چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی ڕێكنەكەوتووە لەسەر كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیران، هەروەها خولی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماریش پەیوەست نییە بە دانانی سەرۆك وەزیرانەوە،ڕوونیشیكردەوە، هەندێك پێیانوابوو سەرۆك، دوای هەڵبژاردنی، ڕاستەوخۆ سەرۆكی حكومەت ڕادەسپێرێت و ئەمەش هەڵەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد : چوارچێوەكە بەفەرمی ناوی كاندیدێكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران نەهێناوەتەوە و ماوەی 15 ڕۆژە بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیران لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد : گەورەترین كوتلە كە چوارچێوەی هەماهەنگییە، لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا ناوی خۆی تۆماركردووە.

