بەغدا – INA
ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، كشانەوەی عەبدولەتیف ڕەشید لە ڕكابەرییەكانی سەرۆكایەتی كۆماری ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان كشانەوەی عەبدولەتیف محەمەد جەمال لە لیستی كاندیدەكانی ڕاگەیاند.
ئاماژەی بەوەشكردووە : دوای كشانەوەی عەبدولەتیف محەمەد جەمال لە لیستەكە، ئێستا ژمارەی كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم (16) كاندیدە.


