بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرچاوەیەكی باڵای ئێرانی ڕایگەیاند كە ئەمریكا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادكردنی پارە بلۆكراوەكانی ئێران.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری ئەو بەرپرسە ئێرانییەوە بڵاویكردەوە : ئەمریكا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادكردنی پارە بلۆكراوەكانی ئێرانی لە قەتەر و بانكە بیانییەكانی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئازادكردنی ئەو سەروەت و سامانە بلۆكراوانە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە گەرەنتیكردنی تێپەڕبوونی سەلامەتەوە هەیە بەناو گەرووی هورمزدا، ئاماژەیە بۆ ئەوەی رێككەوتنی ئەمریكا بۆ ئازادكردنی بەشێك لە سەروەت و سامانە بلۆكراوەكان ئاماژەیە بۆ نیازپاكی.



