بەغدا - INA

هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، بڕیاری دا بە دەستپێکردنەوەی دەوام لە خوێندنگە و زانکۆکاندا لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە.

هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، و وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایانگەیاند: بڕیاردرا بە دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی لە هەرێمی کوردستان، لە ناو پۆل و کەمپەسەکان ، ئەمەش لە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی نیسانی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات.