بەدواداچوون ـ INA

شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان ئامادەییان تێدایە بۆ دانوستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان لە ڕێگەی گفتوگۆوە.

شەریف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەردوو لایەنی ململانێیەکە ئامادەن بۆ دانوستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ، ئاماژەی بەوەش کرد کە وەفدەکانی ئێران و ئەمریکا دەگەنە ئیسلام ئاباد بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ ململانێیەکە.

شەریف ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، و ئێمە هەوڵ بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووتر دەدەین کە ئەویش ڕاگرتنی جەنگە لە ڕێگەی دانوستانەوە