بەدواداچوون - INA

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە داتاکانی تایبەت بە چاودێری کەشتییەکانەوە، ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە کە تەنها ١٥ کەشتی لە گەرووی هورمز چوونەتە ناوەوە یان هاتوونەتە دەرەوە لەوەتەی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە.

ئاژانسەکە لە داتاکانی چاودێری کەشتییەکانی کۆمپانیای کلێپەرەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێشتا جوڵەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز زۆر کەمترە لە ئاستە ئاساییەکان، ئاماژەی بەوەش کردووە کە تەنها ١٥ کەشتی چوونەتە ناوەوە یان لە گەرووی هورمز دەرچوون لەوەتەی ئاگربەست ڕاگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەوە، کۆشکی سپی پێشتر لەمڕۆدا جەختی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان پلانی جێگرەوەی هەیە سەبارەت بە گەرووی هورمز، لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران