بەدواداچوون – INA

دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی لوبنان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ١٣ ئەندامیان لە هێرشێکی ئاسمانیی (ئیسرائیل)دا بۆ سەر باڵەخانەیەکی حکومی لە باشووری لوبنان شەهید بوون.

دەزگاکە لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە: ١٣ ئەندام لە هێرشێکی ئاسمانیی (ئیسرائیل)دا بۆ سەر باڵەخانەی 'سەرای نەبەتیە'ی حکومی لە باشووری وڵاتەکە شەهید بوون.

لەلایەکی دیکەوە، پێشتر و لەمڕۆدا، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە کە لوبنانیش ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان تاران و واشنتن دەیگرێتەوە