بەغدا - INA

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە کە بێلایەنیی ئەرێنی ڕۆڵێک بە عێراق دەبەخشێت کە لای هەموو لایەک قبوڵکراو بێت.

ئەعرەجی لە پۆستێکدا لە سەر بلاتفۆڕمی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: عێراق هەوڵی لایەنگیری نادات، بەڵکو هەوڵی هاوسەنگییەک دەدات کە ڕێگری بکات لە گەیشتنی ململانێکان بۆ سەر خاکەکەی.

وتیشی: "بێلایەنیی ئەرێنی بێدەنگی نییە، بەڵکو جوڵەیەکی بەرجەستەیە کە ڕۆڵێکی قبوڵکراو بە عێراق دەبەخشێت لای هەموو لایەنەکان.

جەختیشی کردەوە کە هاوسەنگی بە واتای بێلایەنیی نەرێنی نایەت، بەڵکو بە واتای ئامادەیی کاریگەر دێت کە قورساییەکی شایستە بە عێراق دەبەخشێت لای هەموان