بەدواداچوون- INA
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە لە گرتنەوەی لوبنان لە لێکتێگەیشتنی ئاگربەستی نێوان تاران و واشنتۆن.
عێراقچی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: لێکتێگەیشتنی ئاگربەستی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لوبنانیش دەگرێتەوە.
جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی ڕاگرتنی هێرشەکانی قەوارەی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان



