بەدواداچوون – INA
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چاوەڕێی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران دەکات و هیوادارە ئەنجامەکەی ئەرێنی بێت.
ڤانس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: چاوەڕێی دانوستانەکان لەگەڵ ئێرانین و هیوادارین ئەرێنی بن، ئاماژەی بەوەش کرد کە دەبینین ئایا ئێرانییەکان ئامادەن بە نیەتێکی پاک دانوستان بکەن یان نا.
وتیشی: "ئێمە بە دڵنیاییەوە ئامادەین بۆ درێژکردنی دەستی هاوکاری لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر ئێرانییەکان بیانەوێت یاریمان پێبکەن، ئەوا دەبینن کە تیمی دانوستانکارمان وەڵامدەرەوەیان نابێت.
هەروەها وتیشی: کار دەکەین بۆ ئەوەی دانوستانەکانی پاکستان ئەرێنی بن، ڕوونیشیکردەوە کە سەرۆک ترەمپ ڕێنمایی زۆر ڕوونی پێداوین سەبارەت بە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد و دەبینین کارەکان بە چی دەگەن

