بەغدا - INA
بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە بەغدای پایتەخت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر، گەیشتە بەغدای پایتەخت.
ئاماژەی بەوەش کرد کە سەردانی وەزیری دەرەوەی میسر بۆ بەغدا، گفتوگۆکردن دەربارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و میسر و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان لەخۆدەگرێت.
وتیشی: ئامانجی سەردانەکە هەماهەنگی و ڕاوێژکردنە لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، سەبارەت بەو پەرەسەندنانەی کە ناوچەکە بەخۆیانەوە دەبینن
