بەدواداچوون -INA

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئامارێکی ناکۆتایی قوربانیانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەش کرد کە پڕۆسەکانی دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانیان لە چەندین ناوچە بەردەوامە.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند: ٣٠٣ شەهید و ١١٥٠ بریندار ئامارێکی ناکۆتایی هێرشە ئاسمانییەکانی (ئیسرائیل)ە بۆ سەر وڵات لە دوێنێوە.

ئەوەشی خستەڕوو: پڕۆسەکانی دەرهێنانەوەی تەرمی شەهیدان لە زیاتر لە شوێنێک هێشتا بەردەوامە