بەدواداچوون - INA

عاسم ئیفتیخار ئەحمەد، نوێنەری پاکستان لە ئەنجومەنی ئاسایش، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە لوبنان بە ڕوونی بەشێک بووە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست.

ئەحمەد ڕایگەیاند: نازانم بۆچی ناڕوونییەک لەبارەی گرتنەوەی لوبنان بە ڕێککەوتنەکە دروست بووە، چونکە بە شێوەیەکی ڕوون بەشێک بووە لە بەیاننامەکە.

هەروەها وتیشی: نابێت ڕێگە بدەین هیچ شتێک ببێتە بەربەست لەبەردەم گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، چونکە زۆر گرنگن