بەدواداچوون- INA
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ چەسپاندنی سەقامگیرییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا، هاوكات هیوای خۆی دەربڕی کە ئاگربەست بە شێوەیەکی تەواو جێبەجێ بکرێت، بە لوبنانیشەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی سەقامگیرییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا، هەروەها وتیشی: پێشوازی لە ئاگربەست بۆ ماوەی دوو هەفتە دەکەین کە لەسەر بنەمای دەسپێشخەرییەکەی پاکستان هاتووەتە ئاراوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا هیوای خۆی دەربڕی بۆ "جێبەجێکردنی ئاگربەست بە شێوەیەکی تەواو، بە لوبنانیشەوە، جەختیشی کردەوە کە پێویستە ئامادەکاری بکرێت بۆ ڕەفتارەکانی (ئیسرائیل) کە ئامانجیان ئاستەنگکردنی ئاگربەست و پرۆسەی دانوستانە

