بەغدا - INA
وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دیاریکردنی هەر بڕێکی بۆ دابینکردنی بەنزین ڕەت کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، هاتووە: هیچ بڕێکی دیاریکراو بۆ دابینکردنی بەنزین دەستنیشان نەکراوە، و پرۆسەی دابینکردنی سووتەمەنی لە وێستگەکانی بەنزینخانە بەردەوامە و بەو بڕەی کە هاووڵاتی بۆ ئۆتۆمبێلەکەی پێویستییەتی.
وەزارەتەکە بەپێی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو هەواڵانەی لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە دەربارەی دیاریکردنی بڕی ٣٣ لیتر بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەکان، زانیارییەکی نادروستە.
ڕوونیشیکردەوە کە وەزارەت مافی یاسایی خۆی دەپارێزێت بەرامبەر هەر لایەنێک کە زانیاری یان نووسراوی نافەرمی (ساختە) دەربارەی بابەتەکانی تایبەت بە کەرتی نەوت بڵاو بکاتەوە."
وەزارەتی نەوت داوای لە هاووڵاتیان کرد بڕوا بە هیچ زانیارییەک نەکەن کە لە لایەنە نادیارەکانەوە دەردەچێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە وەزارەت بە شەفافیەت مامەڵە لەگەڵ زانیارییەکان دەکات و لە ڕێگەی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی فەرمی یان پەیجە باوەڕپێکراوەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتەوە بڵاویان دەکاتەوە
