بەدواداچوون – INA
ڕەزا ئەمیری موقەدەم، باڵیۆزی ئێران لە پاکستان، جەختی کردەوە کە شاندێکی وڵاتەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەگاتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ بە ئامانجی چارەسەرکردنی ململانێی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و (ئیسرائیل) لە لایەک، و ئێران لە لایەکی ترەوە.
باڵیۆزەکە لە بڵاوکراوەیەکدا لە سەر بلاتفۆڕمی "X" نووسیویەتی: سەرەڕای گومانی ڕای گشتیی ئێران بەهۆی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئاگربەست لەلایەن قەوارەی (ئیسرائیل)ەوە... شاندە ئێرانییەکە ئەمشەو دەگاتە ئیسلام ئاباد بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی جیدی لەسەر بنەمای ئەو دە خاڵەی کە ئێران پێشنیاری کردوون.
پێشتریش پاکستان ڕایگەیاندبوو کە ئێران بەشداریی خۆی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد پشتڕاست کردووەتەوە، ئەوەش دوای ڕێککەوتنی هەردوولا لەسەر ئاگربەستێک بۆ ماوەی دوو هەفتە


