بەدواداچوون – INA

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەپەلە بجوڵێن بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی (ئیسرائیل) بەرامبەر بە یاسا نێودەوڵەتییەکان.

محەمەد ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، هاوتا سعوودییەکەی، جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتنی تەواو لە ئاگربەست کردەوە.

هەردوو وەزیری دەرەوەی پاکستان و سعوودیە لە کاتی پەیوەندییەکەدا جەختیان لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی واشنتۆن و تاران کردەوە، بەو شێوەیەی کە بەشدار بێت لە دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.

لای خۆشیەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند: وڵاتەکەی بە توندی سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی (ئیسرائیل) بۆ سەر لوبنان دەکات