بەدواداچوون - INA

وتەبێژی سوپای ئێران، عەمید محەمەد ئەکرەمی نیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە هێزە چەکدارەکان هێشتا لە دۆخی جەنگدان، هاوکات ڕایگەیاند کە ئاگربەست و چوون بەرەو دانوستان بە سەرکەوتن بۆ گەلی ئێران دادەنرێت.

عەمید ئەکرەمی وتی: ئێران دوژمنی ناچار کرد ئاگربەست بەپێی ئەو مەرج و پێشنیارانەی ئێران قبوڵ بکات کە لە ١٠ خاڵ پێکهاتووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمەریکییەکان، بەتایبەتی ترەمپ، سەلماندیان کە شایستەی متمانە نین.

هەروەها وتیشی: هێزە چەکدارەکان دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە و چاوەڕێی وەرگرتنی فەرمانن لە فەرماندەیی گشتییەوە, ئاماژەی بەوەش کرد کە دوژمن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دوو خولی دانوستانەکانی پێشوودا ئەوەی نیشاندا کە لایەنێکە ناتوانرێت متمانەی پێ بکرێت