بەدواداچوون -INA

ئیڤێت کوپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە داوای کرد کە هیچ باجێک بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز نەسەپێنرێت، جەختیشی کردەوە کە ئەو گەرووە ڕێڕەوێکی بازرگانییە بۆ وڵاتانی کەنداو.

کوپەر لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: گەرووی هورمز ڕێگەیەکی بازرگانییە بۆ کەنداو و نابێت هیچ باجێک بۆ تێپەڕبوون لێی بسەپێنرێت، هاوکات ئارەزووی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست بە شێوەیەک کە لوبنانیش بگرێتەوە