بەدواداچوون - INA
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای ڕاگەیاند، کە پێویستە ڕێگە نەدرێت ڕێککەوتنی ئاشتی تێکبدرێت.
سەرۆکایەتی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەردۆغان بە ترەمپی ڕاگەیاندووە کە پێویستە سوود لە دەرفەتی ئەم دوو هەفتەیە وەربگیرێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی هەمیشەیی".
هەروەها ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە "نابێت ڕێگە بدرێت ڕێککەوتنی ئاشتی تێکبدرێت".
