بەدواداچوون - INA
ئیبراهیم ڕەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای کرد دەستبەجێ هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ڕابگیرێت، وەک وەڵامێک بۆ دەستدرێژییەکانی (ئیسرائیل) بۆ سەر لوبنان.
ڕەزایی لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) ئاماژەی بەوە کردووە: "وەک وەڵامێک بۆ دەستدرێژییەکان بۆ سەر لوبنان، دەبێت دەستبەجێ هاتوچۆی کەشتییەکان لە هورمز ڕابگیرێت".
هەروەها وتیشی: "پێویستە لێدانێکی بەهێز و یەکلاکەرەوە بوەشێنرێت بۆ ڕێگریکردن لە دەستدرێژییەکانی قەوارەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان".
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد: "یان ڕاگرتنی تەقەکردن لە هەموو بەرەکان، یان هیچ ڕاگرتنێکی تەقەکردن لە هیچ بەرەیەکدا نابێت".



