بەدواداچوون – INA

جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەیمس دەیڤید ڤانس، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەندە بە ڕەزامەندیی تاران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر ئێران بە نیەتێکی باشەوە کارمان لەگەڵ بکات، دەگەینە ڕێککەوتن.

ڤانس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "سەرۆک ترەمپ سەرکەوتوو بوو لە تێکشکاندنی توانای سەربازیی ئێران"، و وتیشی: "ئاگربەست لەگەڵ ئێران ناسکە و بەندە بە ڕەزامەندیی ئەو وڵاتە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز".

هەروەها ئاشكرایكرد: "ئیدارەی ئەمریکا دەگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ئەگەر بیەوێت بە نیەتێکی باشەوە کارمان لەگەڵ بکات"، هاوکات هۆشداریشی دا کە "ناکرێت یاری لەگەڵ ترەمپ بکرێت چونکە سەبری خەریکە تەواو دەبێت، هیوادارم ئێرانییەکان بڕیاری گونجاو بدەن".

لە کۆتاییدا وتی: "ئەگەر ئێرانییەکان بە نیەتێکی باشەوە ڕەفتار نەکەن، ئەوا بۆیان دەردەکەوێت کە سەرۆک ترەمپ کەسێک نییە یاریی لەگەڵ بکرێت".