بەدواداچوون - INA
سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە: بڕیاری ڕاگرتنی تەقەکردن، بەپێی ئەو بنەمایانە بەدی هات کە خۆمان دەمانەوێت.
پزیشکیان ڕایگەیاند: "بڕیاری ڕاگرتنی تەقەکردن، دوای قبووڵکردنی ئەو بنەما گشتییانەی کە دەمانەوێت، بەرهەمی خوێنی سەرکردەی شەهیدمان سەید عەلی خامنەیی بوو".
هەروەها وتی: "لەمەودوا بە یەکگرتوویی دەمێنینەوە، چ لە گۆڕەپانی دیپلۆماسی بێت یان لە گۆڕەپانی بەرگریدا".

