یاریگا – دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید پلانێکی جیاوازی بۆ وەستاندنی لامین یامال، هێرشبەری بارسێلۆنا داڕشتووە. رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دیێگۆ سیمیۆنی داوای لە یاریزانەکانی کردووە لە یارییەکەی ئەمشەو بە هەموو شێوەیەک هەوڵی تووڕەکردنی لامین یامال بدەن بۆ ئەوەی ئەو ئەستێرە ئیسپانییە کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست بدات و کارتێکی زەرد وەربگرێت و لە یاریی گەڕانەوە بێبەش بێت. …
دیێگۆ سیمیۆنی پلانێکی سەیر بۆ وەستاندنی لامین یامال دادەڕێژێت

