بەغداد - INA
وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوردەکردنی دوو بارەگاز لە غازی شل بە بڕی ٢٠٠ هەزار تۆن بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەکانی دابینکردن ڕاگەیاند.
بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دابەشکردن، عەلی مەعارج، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە، دەڵێت: "وەزارەت لە ڕێگەی ڕێنماییەكانی شانەی تەنگژە و بەدواداچوونی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی سەواد، بەردەوامە لە دابینکردنی پێویستی ناوخۆیی لە هەموو جۆرەکانی سووتەمەنی و غازی شل لە ڕێگەی بەرهەمی نیشتمانییەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد: "وەزارەت لە پێناو دابینکردنی یەدەگ ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرتووە بۆ هاوردەکردنی دوو بارەگاز لە غازی شل بە بڕی ٢٠٠ هەزار تۆن، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی پرۆسەکانی دابینکردن بۆ ماوەیەکی درێژتر،" جەختیشی کردەوە کە "بەرهەمی ناوخۆیی بەسە بۆ پڕکردنەوەی پێویستی بەکارهێنان."
ئەوەشی خستە ڕوو کە "وەزارەت چارەسەری هەیە بۆ کارپێکردنی هەندێک کێڵگەی دیکە لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستادا، بە ئامانجی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی غاز و بەرهەمە نەوتییەکان."
لە کۆتاییدا وتی کە "وەزارەت ئەوپەڕی هەوڵەکانی دەدات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی سووتەمەنی،" هەروەها ستایشی "ڕۆڵی لایەنە ئەمنییەکان و هەماهەنگییان لەگەڵ لایەنە چاودێری و پشکنینەکانی وەزارەت کرد بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتە سەرپێچییەکانی هەندێک کەسی دەروون لاواز."
