‎بەغداد - INA

‎دەستەی كەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، باری كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە هەمان كاتدا پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای كرد.

‎لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، هاتووە: "بەیانی پێنجشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت و هەندێک كات ساماڵ دەبێت، لە ناوچەی باكووریش هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند بەتایبەتی لە بەشە خۆرهەڵاتییەكانیدا، پلەكانی گەرماش لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور كەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باشووریش نزیك دەبن لە پلەكانی پێشوو، مەودای بینین (٨-١٠) كم دەبێت و لە كاتی باراندا (٥-٧) كم دەبێت".

‎بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە "بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەی پێنجشەممە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت: دهۆک ١٦، سلێمانی ١٧، هەولێر ١٩، نەینەوا و كەرکووک ٢١، سەڵاحەدین و ئەنبار ٢٥، دیالە ٢٦، بەغدا و واست و كەربەلای پیرۆز ٢٧، بابل و نەجەفی ئەشرەف و دیوانیە و موسەنا و بەسڕە ٢٨، زیقار و میسان ٢٩".

‎هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە "كەشوهەوای ڕۆژی هەینی بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووریش هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی سووک، پلەكانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست نزیك دەبن لە پلەكانی پێشوو و لە ناوچەكانی باكوور و باشووریش كەمێک بەرز دەبنەوە".

‎رونیشیكردەوە: كە "ڕۆژی شەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی سووک و هەندێک جار مامناوەند لەو دوو ناوچەیەدا، لە ناوچەی باشووریش نیمچە هەور و هەندێک جار هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە شوێنی جیاجیادا، پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات كەمێک بەرز دەبنەوە، مەودای بینین (٦-٨) كم و لە كاتی باراندا (٤-٦) كم دەبێت".

‎بەیاننامەكە دەڵێت: كە "باری كەشوهەوای پێشبینیكراو بۆ یەكشەممەی داهاتوو، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین كە هەندێک جار لە ناوچەی باكوور لێزمە دەبێت، بەڵام لە ناوچەی باشوور كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، با لە جۆری خۆرئاوایی و سووک بۆ مامناوەند دەبێت و لە ماوەی ڕۆژدا لە ناوچەی ناوەڕاست چالاك دەبێت بۆ (٣٠-٤٠) كم/سەعات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور چەند پلەیەک دادەبەزن و لە ناوچەی باشووریش كەمێک دادەبەزن، مەودای بینین (٦-٨) كم، لە كاتی باراندا (٥-٧) كم و لە كاتی تۆزوخۆڵدا (٢-٤) كم دەبێت".