نێودەوڵەتی – INA

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمیر ئیرەوانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی ئاگربەستی کاتی قبوڵ ناکات.

ئیرەوانی وتی: "ئاگربەستی کاتی قبوڵ ناکەین،" جەختیشی کردەوە کە "هەر چارەسەرێک بۆ ڕاگرتنی ململانێکان دەبێت نەگەڕانەوەی دەستدرێژییەکان و چەسپاندنی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام لەخۆ بگرێت، بەپێی گەرەنتیگەلێکی باوەڕپێکراو و توانای پشتڕاستکردنەوەیان هەبێت بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک."