بەغدا – INA
دەستەی گشتیی خانەنشینی، ئەمڕۆ سێشەممە، تەواوبوونی ڕێکارەکانی خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەتی بۆ خانەنشینانی ئەم مانگە ڕاگەیاند.
بریکاری سەرۆکی دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی حوسام عەبدولسەتار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی پلانی دەستەکە بۆ ئاسانکاری لە ڕێکارەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە توێژی خانەنشینان و خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت، خەرجکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە نیسانی ئێستادا خانەنشین بوون تەواو کرا و ڕەوانەی بانکەکان کرا."
وتیشی: "پاداشتەکە بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازییە کە ژمارەیان ٦٠٢٢ مامەڵەیە (قید)."
داواشی لەو خانەنشینانە کرد کە نامەی دەقییان (SMS) بۆ دەچێت، سەردانی بنکەکانی وەرگرتن بکەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەکانیان.