بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک کۆمار، د.لەتیف جەمال ڕەشید، جەختی لە پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کردەوە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی زیانلێکەوتووان و پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە: "ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆشکی سەلام - بەغدا، سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید، پێشوازیکرد لەبەڕێز ئەختیار ئەسڵانوڤ ، سەرۆکی وەفدی خاچی سوری نێودەوڵەتی لەعێراق" .

ئاماژەی بەوەشکرد ، "لەمیانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەگرنگی ئاراستەکردنی بەرنامەکانی ICRC بەرەو لەپێشینە گرنگە مرۆییەکان کردەوە وتیشکی خستنە سەر پەرەپێدانی کاراکردنی دەستەبەرکردنی پێداویستی لەو ناوچانەی کە زۆرترین پێویستیان پێیەتی، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ ICRC کرد بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە کەمکردنەوەی مەینەتیەکانی زیان بەرکەوتووان و پشتگیری لەسەقامگیری کۆمەڵایەتی بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد کە ، "لە لای خۆیەوە بەڕێز ئەسلانۆڤ، لە بەرامبەردا کورتەیەک لە چالاکییەکانی شاندەکەی لەعێراق و ئەو بەرنامە مرۆییانەی کە جێبەجێی دەکات و چۆنیەتنی بەهاناوەچون و دەستەبەرکردنی پێداویستییە مرۆییەکانی بۆ سەرۆک کۆمار خستەڕوو".