بەغدا - INA

شێرزۆد تیمێرۆڤ، یاریزانی یانەی هەولێر، بە جیاوازییەکی زۆر پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بۆ تۆپی پێ گرتووە، دوای کۆتایی هاتنی ڕکابەرییەکانی گەڕی 26ـی خولە ناوخۆییەکە، بەگوێرەی ئەوەی ماڵپەڕی فەرمیی خولەکە بڵاوی کردووەتەوە.

تیمێرۆڤی ئۆزبەکی بە تۆمارکردنی 20 گۆڵ لە پێشەنگی لیستی گۆڵکاراندایە، لە دوای ئەویش فیدیلیس کۆکۆ، یاریزانی غەراف بە 14 گۆڵ دێت.

لیونێل ئەتیبا، پیشەگەرەکەی یانەی شورتە بە 13 گۆڵ لە پلەی سێیەمدا جێگیر بوو، بە یەکسانی لەگەڵ عەلائەدین دالی، یاریزانی مووسڵ کە ئەویش بە هەمان ژمارەی گۆڵ لە پلەی چوارەمدا هات.

یوونس حموود، یاریزانی کەرخ، بە 11 گۆڵ لە پلەی پێنجەمدا بوو، لە دوای ئەویش پیتەر گۆرگیس، یاریزانی دهۆک بە هەمان ژمارەی گۆڵ دێت.

محەمەد جەواد، یاریزانی قوە جەوییە بە 9 گۆڵ لە پلەی حەوتەمدا جێگیر بوو، بە یەکسانی لەگەڵ مەحموود مەواس، یاریزانی شورتە کە ئەویش بە هەمان ژمارەی گۆڵ لە پلەی هەشتەمدا هات.