هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی، پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە. گەڵۆزی هۆشداریشی دا کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە بڕی بارانبارین ١٠٠ ملم تێدەپەڕێنێت، وتیشی: ئەمەش مەترسی دروستبوونی لافاوی لێ دەکرێت. لە کۆتاییشدا پێشبینی کرد کە کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی نەورۆز بە باراناوی بمێنێتەوە.
The post شەپۆلێکی باشی باران بەڕێوەیە appeared first on باسک نێت.