پاش ڕۆیشتنى یاریزانه‌كه‌ بۆ یانه‌ى پاریس سان جێرمان-ى فه‌ڕه‌نسى، یانه‌ى بارسێلۆنا-ى ئیسپانى دەیەوێت خۆی لە دووبارەبوونەوەی کاروباری هاوشێوه‌ى (درۆ فێرناندێز) بەدوور بگرێت و هەربۆیە بۆ ماوەیەکی کاتی نوێکردنەوەی گرێبەسته‌كانی بۆ یاریزانە لاوەکانی هەڵپەساردووە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە بەندەکانی ئازادکردنیان بکەن. ئەم هەنگاوەى بارسێلۆنا-ى ئیسپانى ده‌یگرێته‌به‌ر، پارێزگارییەکی زیاتر بۆ یانەکە ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و به‌ده‌ستهێنانى داهاتێكى زیاتريشه‌ له‌ فرۆشتنى …