ڕادیۆی کەتەلۆنیا بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ ڕافینیا دیاز-ى به‌ڕازیلى و هێرشبه‌ره‌ یانه‌ى بارسێلۆنا پێکانى نییه‌، بەڵام لە سەرەتای مانگی كانوونى دووه‌مى ڕابردووه‌وه‌ مامەڵە لەگەڵ ماندوێتی دەکات کە لە ئەنجامی زۆر بەکارهێنانی قاچی چەپیدا دروست دەبێت، هه‌ربۆیه‌ لەگەڵ هاوڕێكانى مەشق و ڕاهێنانى به‌ كۆمه‌ڵ ناکات. پێشتر ڕافینیا دیاز-ى به‌ڕازیلى ڕەخنەی خۆى سەبارەت بە پڕۆگرامی ڕاهێنانی جەستەیی دەربڕیوە، …