یاریگا – یانەی ریال مەدرید بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە داهاتووی یەکێک لە بەرگریکارە لاو و بەهرەمەندەکانی دەدات. بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێس، یانەی شاهانە بڕیاریداوە بڕگەی دووبارە کڕینەوەی خاکوبو رامۆن چالاک بکات کە ئێستا بە خواستن بۆ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی یاری دەکات. ئەم بڕیارەی یانەکە هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ دەستەبەرکردنی تواناکانی یەکێک لە لاوە گەشەکردووەکانی. ریال مەدرید …