یاریگا – یانەی کریستاڵ پاڵاس دەیەوێت ئۆلیڤیێ گلاسنەر لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووربخاتەوە. گلاسنەر لە چەند رۆژی رابردوو بە فەرمی رایگەیاند کە دوای کۆتایهاتنی گرێبەستەکەی لە کۆتایی وەرز یانە ئینگلیزییەکە جێدەهێڵێت و گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە چونکە لە یانەکە نائومێد بووە و پاڵپشتی ناکرێت. بەپێی هەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆرتس، ستیڤ پاریش، سەرۆکی یانەی کریستاڵ پاڵاس، بیر لەوە …