سیناتۆرێکی باڵای ئەمەریکا هۆشدای لە دژی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لەلایەن حکومەتی نوێی سوریاوە دژ بە کورد و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دەدات.

سیناتۆر لینزی گراهام ڕۆژی شەممە لە هەژماری تایبەتی ئێکس ڕایگەیاند " ئەگەر بەر هەرجۆرێک هێزی سەربازی لەلایەن حکومەتی نوێی سوریاوە دژ بە کوردی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەکاربێت، ئەوە نائارامییەکی ئێجگار زۆر لە سوریا و ناوچەکە دروست دەکات و هەموو شتێکم لەسەر ئەم حکومەتە نوێیە بۆ دەردەکەوێت."

ئەو سیناتۆرە کۆمارییە دەشڵێت "ئەگەر لە لایەن حکومەتی سوریاوە هەنگاوی سەربازی بگیرێتەبەر، من هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ زیندووکردنەوەی سزاکانی یاسای قەیسەر و زیاتر پشتیان دەشکێنم."