یاریگا – پاریس سانجێرمان رێکارە فەرمییەکانی بۆ گواستنەوەی درۆ فێرناندێز، یاریزانی لاوی بارسێلۆنا دەستپێکردووە. رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی درۆ فێرناندێز، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا پێشکەشکردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، گفتوگۆی نێوان نوێنەرانی پاریس و بارسێلۆنا بە نهێنی بەردەوامە و یانە فەڕەنسییەکە هەوڵێکی زۆر بۆ گواستنەوەی بەهرەمەندەکەی لاماسیا دەدات. 🚨❤️💙 …