ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌ ڕاهێنه‌ره‌ كورده‌كانى ئه‌وروپا و ماوه‌ى 20 ساڵه‌ له‌ پاڵ یاریكردن و بوارى ناوبژیوانیدا، بوارى ڕاهێنه‌ریشى هه‌ڵبژاردووه‌ و خاوه‌نى به‌رزترین بڕوانامه‌ى ڕاهێنه‌ری فیدراسیۆنى نێوده‌وڵه‌تى باله‌ (FIVB)یه‌ و له‌ ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌ ڕاهێنه‌ره‌ دیاره‌كانى سه‌ر ئاستى وڵاتى سلۆڤینیا، ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ش (د.ئاكۆ كه‌ریمى) كوڕى شارى مه‌هاباد-ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌ و وه‌ك خۆى پێى گوتین هه‌ر كاتێك …