یاریگا – یانەی لیڤەرپووڵ چاوی بڕیوەتە تواناکانی ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری یانەی نیوکاسڵ یونایتد و دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا بیگوازێتەوە ئانفێڵد. بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فیچاخێس، یانەی لیڤەرپووڵ زۆر دەمێکە سەرسامی یاریزانە ئیتاڵییەکەیە و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی دەکات. بەرپرسانی لیڤەرپووڵ پێیانوایە تۆنالی ئەو یاریزانەیە دەتوانێت دووبارە هێڵی ناوەڕاستی یانەکە بنیاتبنێتەوە، چونکە یاریزانێکە دەتوانێت رۆڵی سەرکردایەتی …