بەغدا - INA ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەربژێرکردنی (هەیبەت حەلبووسی) بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕاگەیاند.خەمیس خەنجەر، سەرۆکی پارتی سیاده‌، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ئامادەی بووە، ڕایگەیاند: "دوای ڕاوێژ و گفتوگۆ لە نێوان سەرکردەی کوتلە و پارتە سیاسییە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردن، کە نوێنەرایەتی زۆرینەی هەرە زۆری ئەو پارتانە دەکەن کە لە ژێر چەتری ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیدان، بڕیارماندا لە پارتی تەقەدووم، پارتی سیاده‌، پارتی حەسمی نیشتمانی و پارتی جەماوەری نیشتمانی، کە تەنها نوێنەرمان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان لە خولی شەشەمدا (هەیبەت حەلبووسی) بێت، بە مەبەستی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان."رایشگه‌یاند: "داوا لە سەرکردەی پارتەکان لە فەزای نیشتمانیدا لە هەموو پێکهاتەکان دەکەین کە ڕەچاوی ئەم بڕیارە بکەن، کە نوێنەرایەتی زۆرینەی سوننە دەکات لە ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیدا، بە مەبەستی تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراقی بکات."ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبوونەوەکەی لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەری ئەنجامدا.بڕیارە سبەینێ دووشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی ئەنجام بدات.